ڕێژەی هاوسەرگیری و جیابوونەوە ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و نشینگەی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند ساڵی ڕابردودا زۆرترین پرۆسەی هاوسەرگیری و جیابونەوەی هاوسەران لەشاری سلێمانی بوە.

كەیفی عومەر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و نشینگەی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند ئامارەكانی رێژەی هاوسەرگیری و جیابونەوەی لە شارە جیاجیاكانی هەرێم, بۆ ساڵی 2018 ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەكەش؛ لەو ساڵەدا لە شاری هەولێر ١٠ هەزار و ٤٧٠ كەس, پرۆسەی هاوسەرگیرییان ئەنجامداوە و لەبەرامبەریشدا هەزار و ٢٢٥ كەس مامەڵەی جیابونەوەیان كردوە.

وتیشی  لە شاری سلێمانی ١١ هەزار و ٦٦٤ پرۆسەی هاوسەرگیری تۆماركراوە و بەپێچەوانەشەوە هەزار و ٧٣٧ كەس مامەڵەی جیابونەوەی ئەنجامداوە.

هاوكات لە پارێزگای دهۆكیش هەشت هەزار و ١٣١ كەس مامەڵەی هاوسەرگیرییان كردوە و  ٥٧٦ مامەڵەی جیابوونەوەی هاوسەران تۆماركراوە.


PM:10:08:17/01/2019