قائیمقامییەتى سلێمانى ڕایگەیاندووە، به‌مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی رێگاوبان و ڕاماڵێنی به‌فر و لابردنی ئاسته‌نگه‌كانی هاتوچۆكردن، تیمه‌كانی لیژنه‌ی فریاگوزاری خێرای قائیمقامییه‌ت تا ئێستا سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م رێگاكانی ناوشارو ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانن.
قائیمقامییەتى سلێمانى ئاماژەى بەوەشکردووە، تائێستا هیچ گرفتێک دروست نه‌بووه و پاککردنەوەی شەقامەکان بە ئاسایی بەڕێوەدەچێت.
هاوکات ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ڕوونیکردنەوە، به تیمێكی زۆر و ماندبونێكی زیاتر كار بۆ ڕزگاركردنی ئەو کەسانە دەکرێت کە بۆ بەسەربردنى کاتێکى خۆش ڕوو لە ناوچە شاخاوی و گەشتیارییەکان دەکەن و ڕووبەڕووى گرفت دەبنەوە.
قائیمقامی سلێمانى داواشی لە هاوڵاتییان کردووە، خۆیان له‌ناوچه مه‌ترسیداره‌كان بپارێزن تا ئه‌و كاته‌ی كه‌شوهه‌وا له بار ده‌بێت.
لە دوێنێوە شەپۆلێکى بەفر و باران ناوچەکانى هەرێمى کوردستانى گرتەوە و بەو هۆیەشەوە ئاستەنگى هاتوچۆ لە زۆربەى ڕێگاکانى هەرێم دروستبوو.