به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كه‌شناسی هه‌رێم ڕایگەیاند ئه‌و مانگ گیرانه‌ی 21ی ئه‌م مانگه رووده‌دات له هه‌رێم مانگیرانی تەواو نییە.
ئه‌ژی چه‌تۆ به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كه‌شناسی و بوومەله‌رزه‌زانی هه‌رێم و سه‌رۆكی رێكخراوی فه‌له‌كناسی كوردستان بە ماڵپەڕی دواڕۆژی وتووە كه‌سانێك به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بكه‌ن یاخود پسپۆڕییان هه‌بێت، روونكردنه‌وه له‌سه‌ر مانگ گیرانی 21ی ئه‌م مانگه ده‌ده‌ن و شێوازی مانگ گیرانه‌كه و كاته‌كه‌ی باس ده‌كه‌ن.
ڕوونیشی کردووەتەوە "ئەم مانگ گیرانە لە هەرێمی كوردستان بەشێوەی مانگ گیرانی نیمچە سێبەر بەدی دەكرێت، چونكە مانگ گیرانەكە لە بەرەبەیاندا دەستپێدەكات لەوكاتەشدا مانگ لەكاتی ئاوابووندایە و خۆرهەڵدێت".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و مانگ گیرانه له هه‌رێمی كوردستان ده‌بیندرێت، ناوبراو ڕایگەیاندووە "نه‌خێر، مانگ گیرانی تەواو لە هەرێمی كوردستان و عیراق بەدی ناكرێت".