سێ هاوڵاتی کورد لە چیای کۆڕەک گیریان خواردووەو مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە

لە چیای کۆڕەکی سەربە پارێزگای هەولێر سێ هاوڵاتی دانیشتووی سۆران کە بەمەستی گشتکردن چونەتە سەرچیاکە گیریان خواردووەو تا ئێستاش نەتوانراوە ڕزگار بکرێن.

عەمید عیماد كەنعان، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٩ی کانونی دووەم، ئاگادارکراینەوە بە گیرخواردنی سێ هاووڵاتی لەچیایی كۆڕەك و دەستبەجێ تیمەكانی بنكەی شارستانی سۆران و خەلیفان و تیمەكانی دیكەی فریاكەوتن و هاووڵاتییان، توانیویان شوێنەكەیان بدۆزنەوە".

وتیشی،" تا ئێستا ئەو سێ هاوڵاتییە کە خەڵکی  دانیشتووی شارەدێی خەلیفانن، لەدەڤەری سۆران نەتوانراوە رزگاربکرێن، ئەوەش بەهۆی سەختی شوێنەكەوە".

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد، " بۆ رزگاركردنیان داوای كۆپتەرمان كردووە. بەڵام بەهۆی ئەوەی كاتەكە شەوە كۆپتەری فریاكەوتن ناتوانێت بگاتە شوێنەكە، بۆ ئەم مەبەستەش داواكارین لە شاخەوانان و كەسانی شارەزا روو بكەنە شوێنەكەو تا بتوانین بە هەموو لایەك رزگاریان بكەین".





PM:10:36:19/01/2019