ئەمیر حەسەن - ڕانیە
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند باوک و کوڕێکی چوار ساڵ لە شاری حاجی ئاوا کوژران.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە سپی میدیای ڕاگەیاند: روداوهكه كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی سەردەمی ناحیهی حاجیاوای سەر بە ئیدارەی راپەڕین رویداوه و تیایدا کوڕ و باوکێک کوژراون.
وتیشی لە ئێستادا تەرمەکانیان بەڕێکراوە بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە، و هێزەکانمان لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.