نوێترین زانیاری سەبارەت بە شکانی ئاوی ماڵان

بەڕێوەبەری ئاوی ھەولێر ڕایگەیاند بەھۆی شکانی بۆرییەکی ئاوی ئیفرازی چەند گەڕەکێک لە ھەولێر بێ ئاو دەبن،.

ئاری ئەحمەد قادر، بەڕێوەبەری ئاوی ھەولێر بە باسی وتووە: "دوێنێ یەکشەممە 20/1/2019 بۆریی پرۆژەی ئاوی ئیفراز 3 شکا، بەھۆی ئەوەی ئەو بۆڕییە بەناو زەوی کشتوکاڵیدا ھاتووە، خاوەن زەوییەکان کاریان لە زەوییەکەیان کردووە و بەھەڵە بۆرییەکەیان شکاندووە، لە ئەنجامدا گەڕەکانی ڕاپەرین، برایەتی، ئەفسەران، گوڵان، ڕۆناکی، ئیسکان و 5ی حەسارۆکان بێ ئاو دەبن".

ڕاشیگەیاندووە "ئێستا کارکردن بۆ چاککردنەوەی بۆرییەکە بەردەوامە و لە چەند کاتژمێری داھاتوودا بە تەواوی چاک دەبێتەوە، پاش چاککردنەوەشی دەست بە دابەشکردنی ئاو دەکرێتەوە".


PM:05:53:21/01/2019