مامۆستایانی ناڕازی هەڕەشەی بایکۆت دەکەن

مامۆستایانی ناڕازی لە بەیاننامەیەکدا هۆشداریاندایە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەڵێن ئەگەر حکومەت بەدەم داواکارییەکانیانەوە نەچێت دەست بە بایکۆتی خوێندن دەکەنەوە.

 نوێنەری مامۆستایانی چەند شار و شارۆچکەیەکی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند، سەرەڕای بەردەوامیان لە وانەوتنەوە و کارکردنیان بۆ پەکنەکەوتنی کەرتی خوێندن، بەڵام تائێستا حکومەت بەدەم داواکارییەکانیانەوە نەهاتووە و هەنگاوی کرداری نەگیراوەتەبەر.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتیان ئەوان چەند داواکارییەکیان هەیە لەوانە  کاراکردنی پەرلەمان و کابینەی نوێ و لابردنی سیستەمی پاشەکەوتی موچە و نەهێشتنی  دەستوەردانی حزبی لە ناوەندەکانی خوێندندا و هەروەها دانانی وەزیرێکی بێلایەن بۆ وەزارەتی پەروەردە لە کابینەی نوێدا.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان، دوبارە بایکۆتی خوێندن دەکەن لە ناوەندەکانی خوێندندا.





PM:06:39:21/01/2019