ڕێگای زیاتر لە 50 گوند داخراوە

بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی باكوری كوردستانی گرتووەتەوە، رێگای 56 گوندی پارێزگای چەولیگ و ئەلعەزیز داخران.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی تایبەتی ناوچەكە و خزمەتگوزاریی رێگاوبانەكانی چەولیگ وەرگیراون، بە هۆی بەفرەوە رێگای 40 گوند بەڕووی هاتوچۆكردندا داخراون و 11 تیم سەرقاڵی كردنەوەی رێگاكانن.

هاوكات 16 گوندی سنووری پارێزگای ئەلعەزیزیش بە هۆی بەفرەوە بەڕووی هاتوچۆكردندا داخراون.

لەسەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا رێگای 182 گوند لە باكوری كوردستان بەڕووی هاتوچۆكردندا داخراون و تا ئێستا رێگای 166 لەو گوندانە كراونەتەوە، هەوڵی تیمەكان بۆ كردنەوەی 16 گوندەكەی سنووری ئەلعەزیز بەردەوامە.




AM:09:45:22/01/2019