پۆلیسی سلێمانی ڤیدیۆی دانپێدانانی دوو تۆمەتبار بڵاودەکاتەوە

پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی‌، دانپێدانانی‌ دوو تۆمه‌تباری بڵاوکردەوە، کە بە شێوەی جۆراوجۆر چەندین فێڵیان لە هاوڵاتیان کردوە.

لە به‌شی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان کە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بڵاویکردەوە"لەمیانەی هەڵمەتی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا لەپێناو چەسپاندنی یاساو دابینكردنی ئارامی و دەستگیركردنی تاوانباراندا، شەوی رابردوو هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە چەند ساڵێكە خەریكی دەستبڕین و فێڵكردنە لەهاووڵاتیان و چەند دۆسیەیەكی بۆ كراوە و 20 فه‌رمانی‌ دەستگیركردنیشی هەیە"

ئەوەشهاتووە،"پێشتر ئەم كەسە دەستگیركراوەو سزادراوەو ماوەی سزاكەشی تەواوكردووە، بەڵام دەستی كردۆتەوە بەهەمان كار، بۆ نمونە لەیەكێك لەشارۆچكەكان لەگەڵ چوار كەسی تردا بەبەهای (14 هەزار دۆلار) ئاسنی لەكەسێك كڕیوە، بەڵام بەبێ ئەوەی پارەكەی بدات فرۆشتویەتی، هەروەها لەشاری هەولێریش بڕی(14 تۆن) تایتی لەهاووڵاتییەك وەرگرتووە تابۆی ساغ بكاتەوە، هەروەها بەبەهای (40 هەزار دۆلار) رۆنیان لەكەسێك وەرگرتووە كە دوای فرۆشتنەكەی پارەكەی پێ بدەن بەڵام نەیانداوەتێ، لەیەكێك لەپیشانگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبیلیش ئۆتۆمبیلێكیان وەرگرتووەو وتویانە دواتر پارەكەیان دەداتێ بەڵام نەیانداوەتی".

پۆلیسی سلێمانی‌ دەشلیت ، كه‌ لە ئێستادا چوار لەو كەسانە بەبڕیاری دادوەر دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت و هەر لەسەر فەرمانی دادوەریش هێزەكانیان بەدوای ئەو تۆمەتبارە سەرەكییانەشدا دەگەڕێت كە پلانداڕێژەری ئەو تاوانانەن تا دەستگیربكرێن.

هەروەهائاماهە بەوەشکراوە، تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە ماوەیەك پێش ئێستا لەگەڵ چەند تۆمەتبارێكی تردا پارچەیەك زەوی هاووڵاتییەكیان لە(هەواری شار) فرۆشتبوو، ئەوەش دوای ئەوەی (تۆماری زەوی – صورەت قەید)ی زەوییەكەیان دەستكەوتووەو لەشاری كەركوك تەزویریان كردووە و بەساختەكاری كردویانە بەناوی كەسێكی ترەوەو هاتونەتە سلێمانی فرۆشتویانە بەبڕی (50 هەزار دۆلار) و پارەكەیان لەنێو خۆیاندا دابەشكردووە"

له‌ بەشێکی دیکەی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانیدائەوەشخراوەتەڕوو، لە ئێستادا 4 لەو تۆمەتبارانە دەستگیركراون كە (ژن)ێكیشیان تێدایە و هێزەكانی پۆلیس لەهەوڵی دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی تریشە كە هەستاون بەئەنجامدانی ئەم تاوانەو زەوی خەڵك داگیربكەن و بەساختەكاری بیفرۆشنەوە.







PM:10:51:28/01/2019