پارتی لەسەر ڕاپۆرتێکی ڕووداو ڕوونکردنەوە دەدات

دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی ڕایدەگەیەنێت ڕاپۆرتێکی ڕووداو پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە و ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پارتیدا هاتووە "لە ژمارە ٥٤٠ ی رۆژی ٢٨ ی ١ی ٢٠١٩ ی  هەفتەنامەی رووداو، بابەتێک لە لاپەڕە  (٤ و ٥ )دا بڵاوکراوەتەوە و بەداخەوە ناوی بەڕیز (حاکم قادر) کارگێڕی مەکتەبی سیاسی  و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان هێنراوە..لێرەوە رایدەگەینین کە ئەو بابەتە و رۆژنامەکە دوورو نزیک پێوەندیان بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە نییە."

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە ئەمڕۆ بڕیار بوو کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی ئەنجام بدرێت و چەند هۆکارێک هەبوو کە بە هۆیەوە دواخرا و سپیش ئاشکرایکرد کە یەکێک لە هۆکارەکان پەیوەندی بەو ڕاپۆرتەی ڕووداوەوە هەبووە.

ڕاپۆرتەکەی ڕووداو پەیوەست بوو بە دۆسییەی زانا حەمە ساڵح قایمقامی پێشووی سلێمانییەوە و باس لە ڕۆڵی حاکم قادر دەکات لە دۆسییەکەدا.





PM:10:52:29/01/2019