یەکێتی داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەکات خۆیان دووربگرن لە ناوزڕاندنی سەرکردەکان

دوای شکستی سازدانی کۆبوونەوەی نێوان مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی بەهۆی شەڕی میدیای هەردوولا لە میدیا سێبەرەکانیاندا، ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی داوای لەمیدیای حیزبەکان و سێبەرەکانیان دەکات کەشەکە هێوربکەنەوەوخۆیان دووربگرن لەناوزڕاندنی سەرکردەکان.

لە راگەیاندراوێکدا کە دوای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەسەر پەرشتی کۆسرەت رەسوڵ ئەنجامدرا، راگەیاندنێک بلآوکرایەوە، تیایدا یەکێتی داوا لەرەخساندنی کەشێکی گونجاو ئارام دەکات لەبەردەم گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.





PM:01:53:30/01/2019