بەرنامەی كارپێكردنی مۆلیدە ئەهلیەكان گۆڕانکاری بەسەردا دێت

لیژنەی مۆلیدە ئەهلیەكانی پارێزگای هەڵەبجە بەرنامەی كاركردنی مۆلیدەكان بۆ مانگی شوبات ئاشكرادەكات، بەگوێرەی خشتەی كاركردن، نیوەڕوان كارەبا دەدرێتە هاوڵاتیان.

بەگوێرەی كۆنوسی لیژنەی مۆلیدە ئەهلیەكانی پارێزگای هەڵەبجە "خشتەی كاركردنی مۆلیدە ئەهلیەكان بۆمانگی 2ی 2019، بەجۆرێك دەبێت بەیانیان و نیوەڕوان بۆماوەی كاتژمێرو نیوێك كارەبا دەدرێتە هاوڵاتیان".

لەكۆنوسەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، "پێویستە بەیانیان كاتژمێر (7 بۆ 80:30) خولەك و نیوەڕوانیش كاتژمێر (11 بۆ 1:30)و ئێوارانیش كاتژمێر (4 بۆ 1)ی شەو كارەبا دەدرێتە هاوڵاتیان".

ئاماژە بەوەشكراوە، "ئەوكاتانەی دیاریكراوە، ئەگەر كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە، پێویستە كار بەمۆلیدەكان بكرێت، ئەم بەرنامەیەش مۆلیدەی ئەو گەڕەكانە ناگرێتەوە كە  سیستەمی جۆزەی 16 ئەمپێریان هەیە".



PM:05:41:31/01/2019