نرخی تاکسی دابەزی

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەیەوێت کارکردنی تاکسییەکان لە شارەکاندا ڕێکبخاتەوە، بڕیارێکی بۆ ئەو مەبەستە دەرکردووە، بەڵام پێش جێبەجێکردنی بڕیارەکە، نرخی تاکسی لە بازاڕەکاندا دابەزیوە 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیاریداوە ئەو کەسانەی شۆفێریی تاکسی دەکەن، ڕەزامەندی ئەمنی وەربگرن، بەشێک لە شۆفێران بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ بە باش دەزانن و باس لەوە دەکەن، بەوهۆیەوە کارکردنی هاوڵاتییان وەک شۆفێری تاکسی سنوردار دەکرێت و ڕێگە بە فەرمانبەران نادرێت ئەو کارە بکەن، ئەوەش کاریگەریی لەسەر داهاتیان دەبێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئێن ئاڕ تی، لە ئێستادا بە تەنها لەناو سەنتەری سلێمانیدا، نزیکەی پانزە هەزار تاکسی هەیە، کە ڕۆژانە کاری گواستنەوەی هاوڵاتییان دەکەن و بەشێکیان فەرمانبەری وەزارەتە جیاوازەکانی حکومەتی هەرێمن.




PM:10:16:31/01/2019