کەشناسێکی عێراقی پێشبینی دەکات، شەپۆلێکی بەفرو سەرمای بەهێز روو لە عێراق و هەرێمی کوردستان بکات و پلەی گەرماش بۆ ژێر سفر دادەبەزن.
پسپۆڕی كه‌شناسی عێراقی سادق عه‌تیه، له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك نوسیویەتی" له رۆژی چوارشه‌مه‌ی داهاتووه بارسته هه‌وایه‌ك له ئه‌وروپاوه به‌ره‌و ناوچه‌كانی باشور دێت و له‌گه‌ڵ بارسته شه‌پۆلێكی شێ‌دار له ده‌ریای سوره‌وه یه‌كده‌گرێت.
دەشڵێت، ئەم بارستە هەوایە ده‌بێته‌هۆی ناجێگیری كه‌شوهه‌وا به‌گشتی و له رۆژی چوارشه‌ممه‌وه له چه‌ند شارێكی عێراق ده‌ستپێده‌كات و پاشان زیاد ده‌بێت، کە له‌گه‌ڵ خۆیدا بارانی به‌خوڕو هه‌ندێجار هه‌وره بروسكه‌ی له‌گه‌ڵ دەبێت
پسپۆڕەکەی کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، كسه‌ره‌تای ئه‌و شه‌پۆله سه‌رمایه له‌ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵات و باكوری خۆرهه‌ڵاتی وڵات ده‌بێت و دواتر ته‌واوی شاره‌كانی تر ده‌گرێته‌وەو ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت