بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار ڕایدەگەیەنێت، "سبەی چەكی مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی مامۆستایان دابەشكرێـت، داواش لە لیژنەی وەرگرتنی مووچە دەكات سەردانی بەشی ژمێریاری بكەن.
لە راگەیاندنێکدا کە کۆپیەکی دەست " سپی " کەوتووە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار ئاماژە بۆ ئەوە دەکات سبەی پێنج شەممە 7ی شوبات دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی مامۆستایان و پەروەردە دەكرێت.
لە راگەیاندنی پەرورەدەی کەلاردا هاتووە " ئاگاداری لیژنەی وەرگرتنی مووچە دەكەینەوە، سبەینێ پێنج شەممە سەردانی بەشی ژمێریاری پەروەردەی كەلار بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەكی مووچەی مانگی ١١/ ٢٠١٨ی مامۆستایانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیەكەمان.
بڕیارە سبەینێ 7ی شوبات مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.