به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگەیاد لە رۆژانی نەورۆزدا 12 ڕۆژ ده‌بێته پشوو له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن.
مه‌ریوان عومه‌ر وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بە تۆڕی ئەواڵی سلێمانی راگەگایندووە، " به‌گوێره‌ی ساڵنامه‌ی خوێندنی (2018 ـ 2019) كه ڕۆژه پشوه‌كانی نه‌ورۆزی تێدا دیاریكراوه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه، پشوه‌كانی نه‌ورۆز له‌ڕۆژی 11ی 3ی 2019 كه ڕۆژی دوشه‌ممه ده‌كات ده‌ستپێده‌كات و ڕۆژی شه‌ممه 23ی 3ی 2019 كۆتایی دێت".
وتەبێژی پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە"12 ڕۆژ له‌سه‌رجه‌م خوێندنگه‌و ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كرێته پشوی ڕه‌سمی و له‌ڕۆژی 24ی 3ی 2019 كه ده‌كاته ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، ده‌وامی ئاسایی خوێندنگه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه".