بەرپرسێکی دیاری یەکێتی: ژەهرخواردوو کراوم

بەرپرسێكی باڵای یەكێتیی کەماوەیەکە  لە میدیاکانەوە دەرناکەوێت، رایدەگەیەنێت" لە كاتی هەڵبژاردنەكان لەلایەن دەستێكی ڕەشەوە ژەهرخوارد كراوم و دوای چوار مانگ لە چارەسەر، ئینجا هاتوومەتەوە هەرێمی كوردستان."

عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندیی یەكێتی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی" لە ۲٥ ئۆكتۆبه‌ری ۲٠۱۸ لە گەرمەی بانگەشەی هەڵبژاردندا تووشی حاڵەتێكی نەخوازراویی تەندروستی بووم و بە ناچاری وڵاتم بەرەو دەرەوە بەجێ هێشت، دوای پشكنینی پزیشكی دەركەوت كە بەر هێرشی دەستێكی ڕەشی ترسنۆك كەوتووم و ژەهرخوارد كراوم".

سەراوی ئەمڕۆ ئەمڕۆ یەكشەممە 10ـی شوبات، رایگەیاندووە" ئێستا خۆشبەختانە بەتەندروستییەكی باشەوە گەڕامەوە بۆ وڵات".

ئەو بەرپرسەی یەکێتی ئاماژەی بۆ ئەو کەس و لایەنە نەکردووە کە ژەهرخواردوویان کردووە.

سەراوی وا ناسراوە کلە لێدوانی توند لە میدیاکانەوە بڵاودەکاتەوە.




AM:10:50:10/02/2019