هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات "هه‌سه‌ده"، رايگه‌ياند، شه‌ڕى يهكلاكهرهوهیان بۆ كۆتايهێنان به چه‌كدارانى داعش له دوا مۆڵگه‌يان ده‌ستيپێكرد.
ئاژانسى هه‌واڵى فرانس پرێس، له زارى مسته‌فا بالى وته‌بێژى هه‌سه‌ده رايگه‌ياند، "دوێنێ شه‌ممه (9ى شوباتی 2019)، شه‌ڕه يهكلاكهرهوهكه له دژى داعش ده‌ستيپێكرد".
وتیشى "ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌و شه‌ڕه كۆتايهێنانه به داعش له دوايين مۆڵگه‌ى خۆى له رۆژهه‌ڵاتى فورات".
روونيشيكرده‌وه، "دواى 10 رۆژ له چۆڵكردنى ناوچه‌كه له لايه‌ن مه‌ده‌نييه‌كانه‌وه و رزگاركردنى 20 هه‌زار مه‌ده‌نى بڕياردراوه شه‌ڕه‌كه ده‌ستپێبكات".
به گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه‌كانى هه‌سه‌ده، له ناوچه‌ى "باغوز"، كه دوايين مۆڵگه‌ى داعشه له رۆژهه‌ڵاتى فورات، له نێوان 500 تا 600 چه‌كدارى داعش ماونه‌ته‌وه و زۆربه‌شيان چه‌كدارى بيانين.
هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش، كه پشتيوانى هێرشه‌كه‌ى هه‌سه‌ده بۆ سه‌ر داعش ده‌كات، رايگه‌ياند، "هه‌سه‌ده توانيويه‌تى (%99.5)ى هه‌موو ئه‌و ناوچانه رزگار بكات، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش بوون له سووريا".
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، رايگه‌ياند، "له ماوه‌ى هه‌فته‌يه‌كدا ئه‌و ناوچه‌يه‌ى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعشدا ماوه‌ته‌وه، رزگار ده‌كرێت".