سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌باره‌ی ناردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی ده‌دات و ڕاشیدهگهیهنێت، "له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ڕێكه‌وتوین".
شەوی ڕابردوو له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی هه‌فتانه‌یی خۆیدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق باسی لە دۆسیەی نەوتی نێوان هەولێر و بەغدا كرد و رایگەیاند "به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێم كراوه، هه‌رێم ڕۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه به‌كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانیی سۆمۆ ده‌دات، به‌وه‌ش یاسای بودجه وه‌ك خۆی جێبه‌جێده‌كرێت".
عادل عه‌بدولمه‌هدی جه‌ختیكرده‌وه، "له‌به‌رامبه‌ر ڕاده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم به‌كۆمپانیای سۆمۆ، به‌غداش پابه‌ند ده‌بێت به‌ناردنی 12.67%ی بودجه‌ی گشتیی بۆ هه‌رێمی كوردستان كه له‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵدا دیاریكراوه، به‌وه‌ش به‌شێكی زۆری كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم چاره‌سه‌رده‌بێت".
سەبارەت بە پرسی بودجەش سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەوەی خستەڕوو كە وەزارەتی دارایی دەستیكردووە بە جێبەجێكردنی یاسای بودجەی ئەمساڵ.
لە یاسای بودجەدا مووچەی پێشمەرگە و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان جیاكراوەتەوە لە ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت و ئەگەر هەرێم پابەندیش نەبێت بە رەوانەكردنی نەوت لەرێی بەغداوە، ئەوا حكومەتی فیدراڵی بەردەوام دەبێت لە رەوانەكردنی مووچە.