كۆبوونه‌وه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، کۆتاییهات و راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوكرایه‌وه.
لە ڕاگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا هاتووە "ئیمزاكردنی رێكه‌وتنامه‌ی سیاسی له‌نێوان یهكێتیو پارتی، وه‌ك یه‌ك پاكێچ بۆ ههرێمو به‌غدادو كه‌ركوك‌و پرسه نهتهوهییو نیشتمانیه‌كان، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی په‌یوه‌ندار به پرۆسه‌ی سیاسی‌و حوكمڕانی‌و به‌دیهێنانی شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه له بڕیاردان‌و ڕاپه‌راندنی ئه‌ركه‌كاندا".
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌كه؛
راگه‌یه‌نراوی كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
سه‌عات (11)ی پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ ( 13ی شوبات 2019)، به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی‌و به‌ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵ د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سلێمانی كۆبوه‌وه.
تاووتوێ كردن‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆسه‌ی سیاسی‌و حوكمڕانی له عێراق، دۆخی سیاسی‌و گفتوگۆكان بۆ رێكه‌وتنی سیاسی نێوان یهكێتیو پارتی بۆ پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌غدادو كه‌ركوك‌و پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه بوون.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختی كرایه‌وه، كۆبونه‌وه‌ی (18ی شوبات)ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌نده به ئیمزاكردنی رێكه‌وتنامه‌ی سیاسی له‌نێوان یهكێتیو پارتی، وه‌ك یه‌ك پاكێچ بۆ ههرێمو به‌غدادو كه‌ركوك‌و پرسه نهتهوهییو نیشتمانیه‌كان، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی په‌یوه‌ندار به پرۆسه‌ی سیاسی‌و حوكمڕانی‌و به‌دیهێنانی شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه له بڕیاردان‌و ڕاپه‌راندنی ئه‌ركه‌كاندا. بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ رێكه‌وتنی سیاسی گشتگیر له‌نێوان یهكێتیو پارتی دووپاتكرده‌وه.
دۆخی كه‌ركوك‌و ناوچه كوردستانیه دابرێنڕاوهكان به‌وردی هه‌ڵسه‌نگێندرا، مه‌كته‌بی سیاسی پرسه‌كه، وه‌ك پرسێكی نیشتمانیی‌و نه‌ته‌وه‌یی دهبینێو به‌رپرسیارێتی هه‌موو هێزه كوردستانیه تێكۆشهرهكانه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی دۆخی نائاسایی ئه‌و ناوچانه بده‌ن.
له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵك قسه‌و باسی له‌باره‌وه كرا، دووپاتكرایه‌وه پێویسته سامان‌و سه‌روه‌تی هه‌رێمی كوردستان بخرێته خزمه‌تی دابینكردنی گوزه‌رانی باشتر‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان‌و ئارامی‌و ئاسایش بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌بێ جیاوازی.
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
13 / 2 / 2019