وەزارەتی ناوخۆ چەند رێنماییەک لە بارەی بەکارهێنانی غازی شل بۆ هاوڵاتیان بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، چەند رێنماییەکی لەبارەی چۆنێتی بەكارهێنانی غازی شل بۆ ماڵان‌ و شوێنە گشتییەكان دەركرد.

بەپێی رێنماییەکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم کە ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی شوباتی 2019 بڵاوكراوەتەوە ‌و وێنەیەكی دەست "سپی کەوتووە كەوتووە تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، ''پێویستە تەنكی غاز شل LPG لە ماڵاندا لانی كەم سێ مەتر بە دووربێت لە كارەبا ‌و گەرمی ‌و لە میوانخانە ‌و چێشتخانەكانیشدا پێنج تاوەكو حەوت مەتر دووربێت''.

ئاماژە بەوەشکراوە. بۆ شوێنی دانانی تەنكی غازی شل،پێویستە راستەوخۆ تیشكی خۆری لێنەدا لەژێر كەپرێكدا دابنرێت ‌و ئاڵوگۆڕی هەوای تێدا هەبێت.

لە رێنماییەکەدا هاتووە، پێویستە ئامێری دژە هەورە تریشقە لەسەر بانی ماڵان ‌و شوێنە گشتییەكاندا دابنرێت ‌و لەسەر تەنكی غازەكەش زانیاری تەواو لەسەر جۆری غازەكە بنووسرێت ‌و دووری نێوان دوو تەنكیش لانیكەم سێ مەتر بێت.

وەزارەتی ناوخۆ لە بەشیکی دیکەی رێنماییەکەدا باسی لەوەشکردووە، پێویستە بە هیچ جۆرێك تەنكی غازی شل لەژێر زەمیندا دانەنرێت، هەر تەنكییەكیش لە ماڵاندا هەزار تاوەكو دوو هەزار لیتر غازی شلی تێدا بێت ‌و لە چێشتخانە‌ و میوانخانەكانیشدا دوو تاوەكو پێنج هەزار لیتری تێدا بێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە ماوەیەکە بەكارهێنانی غازی شل بەشێوەیەکی بەربڵاو لە ماڵ ‌و چێشتخانە ‌و میوانخانەكانی لە هەرێمی كوردستان، زیادیكردوە.



AM:02:51:13/02/2019