یەكێتیی دوای کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی بڕیار دەدات

فراكسیۆنی یەكێتیی بڕیاردان لە بەشداریكردن لە دانیشتنە چاوەڕوانكراوەكەی پەرلەمانی كوردستان دەبەستێتەوە بە ئەنجامی ئەو كۆبوونەوەیەی كە بڕیارە سبەینێ لە نێوان یەكێتیی و پارتیدا بەڕێوەبچێت و لەو کۆبوونەوەیەدا دوا بڕیار دەدرێت.

لوقمان وه‌ردی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی راگەیاندووە یه‌كێتیی له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان زیاتر هه‌وڵده‌دات كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام فراكسیۆنی یه‌كێتیی چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی و پارتی ده‌كات و له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیارده‌ده‌ین كه‌ فراكسیۆنەكەمان به‌شدار ده‌بێت یاخود نا.

وتیشی: بۆ خه‌ڵكی كوردستان زۆر گرنگه‌ كه‌ به‌ یه‌ك پاكێچ بڕوانرێتە كێشه‌كانی كورد له‌به‌غداو بارودۆخی كه‌ركوك و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم و ئێمه‌ له‌و روانگه‌یه‌وه‌ ده‌مانه‌وێت خزمه‌تی هه‌موو كۆمه‌ڵانی گه‌لی كوردستان بكه‌ین.

بڕیارە سبەینێ كۆبوونەوەی باڵای یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی بەڕێوەبچێت و بڕیاری یەکلاکەرەوە بدرێت.



PM:09:16:14/02/2019