کۆبوونەوەی باڵای یەکێتی و پارتی کە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 11 دەستیپێکرد کۆتاییهات.
پاش کۆبوونەوەکە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لەسەر پرۆژە سیاسییەکەی نێوان یەکێتی و پارتی رێککەوتوون لەسەر پێکهێنانى حکومەت و سەرۆکایەتى هەرێم و پرسی کەرکوک.
وتیشی "تەنیا ماوە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی پەسندی بکات و رێککەوتنەکە دواتر واژۆ بکرێت".
هەروەها سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی، رێککەوتووین کە پاریزگاری کەرکووک بە رێککەوتن دابنرێت و هەروەها بۆ پرسی وەزارەتی داد بڕیاردراوە کە ئەو پرسە لەلایەن کاک مەسعود بارزانی و یەکێتییەوە یەکلایی بکرێتەوە.
وتیشی "دەبێت دامەزراوە شەرعییەکانمان چالاک بکەینەوە و هیچ لایەنێک باش ناکات کە لە کۆبوونەوەی پەرلەمان خۆی بدزێتەوە، بۆیە یەکێتی لە کۆبوونەوەی 18ـی مانگی پەرلەمانی کوردستان بەشداریی دەکات".