ئەگەری دواکەوتنی کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکرێت

وەک بڕیاربوو پەرلەمانی کوردستان کاتژمێر ١١ ی پاشنیوەڕۆ کۆببێتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمان، بەلآم لەبەر مفاوەزاتی پارتی و یەکێتی پێدەچێت کۆبوونەوەکە بۆ چەند کاتژمێرێک دوا بکەوێت.

تا ئێستا کێشەی کەرکوک کە رێگرە لەسەر واژووکردنی رێککەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، ئەو پرسەیە کە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پەرلەمان کە دەبوایە کاتژمێر ١١ ی نیوەڕۆ بۆ چەند کاتژمێرێک دوا دەخات.

بەپێی زانیاریەکانی سپی تا ئێستا مفاوەزات لەنێوان پارتی یەکێتی لەرێگای نامەو پەیوەندی تەلەفونیەوە درێژەی هەیە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی نێوانیان، ئەوە لە کاتێکدایە کە قسە لەسەر ئەوە دەکرێت، سەرکردایەتی یەکێتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بکات بۆ دوا بڕیار لەسەر پرسی کەرکوک و رێککەوتنی نێوان ئەو دوولایەنە.

تا ئێستا کێشەی پرسی کەرکوک بێ چارەسەر لە نێوان پارتی و یەکێتی ماوەتەوەو، چەند کاتژمێرێک ماوەتە پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان تا هەردوولا رێکبکەون لەسەری.




AM:11:12:18/02/2019