شاندی گۆڕان گەیشتە پیرمام

وەفدی گۆڕان بە سەرۆکایەتی جەلال جەوهەر گەیشتۆتە هاوینەهەواری پیرمام بۆ کۆتایی هێنان بەهەندێک بابەتی تەکنیکی و پرسی بچووک کە لەگەڵ پارتی دا ماویانە.

کەمێک پێش ئێستا وەفدی گۆڕان بە سەرۆکایەتی جەلال جەوهەر ئەندامی خانەی راپەڕاندن بزووتنەوەی گۆڕان گەیشتوونەتە پیرمام بۆ تەواوکردنی چەند پشکێکی کەم لەنیوان ئەوان و پارتی و چۆنێتی واژوو کردنی رێککەوتنی نێوانیان.

پێشبینی دەکرێت پێش دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە ئەمڕۆ سازبکرێت، رێککەوتنی پارتی و گۆڕان واژوو بکرێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی دوێنێ شەو لەلایەن جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕانەوە رێککەوتنەکە پەسەندکرا.
 


AM:11:32:18/02/2019