ڤالا فەرید، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، رايگه‌ياند، به شێوه‌يه‌كى بێلايه‌نانه و به‌رپرسيارانه ئه‌ركه‌كانمان له ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى راده‌په‌ڕێنين.
ڤالا فه‌ريد لەدوای هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی پەرلەمان وتی: داوا له فراكسيۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كه‌ين، نوێنه‌رى خۆيان بۆ ليژنه‌ى ياسايى ديار بكه‌ن تا رۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت به زوويى كاروبارى په‌رله‌مان راييبكرێت.
لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا هێمن هەورامی ڕایگەیاند "بەشێوەیەکی کاتی ڤالا فه‌ريد بۆ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کاندید دەکەین و دوای گەڕانەوەی فراکسیۆنی یەکێتی بۆ دانیشتنەکانی پەرلەمان ئەو پۆستە دەدرێتەوە بە یەکێتی، چونکە ئیستحقاقی ئەوانە".