جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی بە ئەندامانی فراکسیۆنی حزبەکەی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، بەوەفابن بەرامبەر دەنگدەران و كاری جدی بكەن لەسەر ئەو یاسایانەی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی شوبات، كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی بە ئامادەبوونی سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سامان گەرمیانی ئەندامی سەركردایەتی لەگەڵ فراكسیۆنی حزبەکەی لە پەرلەمانی کوردستان کۆببوەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا جێگری سكرتێری گشتی ئەندامانی فراكسیۆنی سەوزی ڕاسپاردووە، كە بە وەفا بن بەرامبەر دەنگدەرانیان و داكۆكی بكەن لە مافەكانی هاووڵاتیان و كاری جدی بكەن لەسەر ئەو یاسایانەی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانە.
كۆسرەت ڕەسول بەرنامەی کاری یەكێتی بۆ ئەندامانی فراكسیۆنی سەوز ڕوونكردەوەو ڕایسپاردن، كە بەگیانی تەبایی و یەكڕیزی و یەكدەنگی ناو یەكێتی كاربكەن.
لە بەرامبەردا ئەندامانی فراكسیۆنی سەوز پابەندی خۆیان بە بڕیارەكانی یەكێتی دەربڕی و دووپاتیان كردەوە، كە بەوپەڕی توانا بەرنامەكانی یەكێتی جێبەجێ دەكەن.