سودمەندانی چاودێری خێزان گردبوونەوە

ئەمڕۆ یەكشەممە بەهۆی بڕینی موچەكانیان ژمارەیەك لە سودمەندانی چاودێری خێزان گردبوونەوەو داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن بە زوترین كات بڕیاری بڕینی موچەكانیان هەڵبوەشێننەوە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە ژمارەیەك لە سودمەندانی چاودێری خێزان لە شاری سلێمانی لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمانی كوردستان گردبونەوە و داوای گەڕانەوەی موچەی چاودێری خێزانیان كرد كە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بڕاوە.

مووچەی چاودێری خێزان كە کەمدەرامەتان و بێوەژنان و بەساڵاچوان دەگرێتەوە بڕی ١٤ ملیار دیناری بۆ تەرخانكرابوو كە زیاتر لە ٨٠ هەزار كەس مانگانە بڕی ١٥٠هەزار دیناریان پێدەدرا، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بە پاساوی قەیرانی دارایی موچەكانیان ڕاگیراوە.

 



PM:02:20:24/02/2019