بڕیاری كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیای له‌هه‌ڵه‌بجه ده‌رکرا و به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ش سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی كوردستان ده‌توانن سودی لێببینن.
له‌نوسراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "سپی" كه‌وتوه‌و واژۆی د.ڕێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی له‌سه‌ره تێیدا هاتوه "به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی دوه‌می ماده‌ی شه‌شه‌می یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، بڕیارماندا به‌كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه".
له‌نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، بڕیاری كردنه‌وه‌كه به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و له‌پێناو پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ر بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان بوه.
هه‌ر له‌و نوسراوه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستیدا كه دوێنێ 25ی شوبااتی 2019 ده‌رچوه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له‌ڕۆژی ده‌رچونیه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.