بەرپرسێکی باڵای یەکێتی خۆی بۆ پۆستی پاریزگاری کەرکوک کاندید دەکات
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشطیمانی کوردستان خۆی بۆ پۆستی پارێگاری کەرکوک کاندید دەکات
لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست"سپی" کەوتووە تیایدا سیروان کوێخا نەجم ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ١٢ی چەمچەماڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە بۆ کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی و دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسی حزبەکەی ناردووە ، کە تاییدا خۆی بۆ پۆستی پاریزگاری کەرکوک کاندید دەکات.
لە نوسراوکەیدا سیروان کوێخا نەجم نوسیویەتی،" بەمافی خۆی دەزانم وەک پێشمەرگەیەکی ساڵی(٨٠)تا ئێستا دەرچووی کۆلێژی یاسا و خەڵکی شاری کەرکوک، خۆم کاندید بکەم بۆ پۆستی پاریزگاری کەرکوک هیوادارم داواکارم جێی رەزامەندیتان بم".
PM:10:03:28/02/2019