فازیل نەبی: دەبێت حکومەتی ھەرێم ڕاستی بڵێت کە موچە و گوزەران بەو شێوەیە خەیاڵاتییە باش نابێت

بریکاری وەزیری پێشووی دارایی عێراق ڕایگەیاند، دەبێت حکومەتی ھەرێم ڕاستی بڵێت کە موچە و گوزەرانی خەڵک بەو شێوە خەیاڵاتییە باش نابێت  کە باس دەکرێت.

فازیل نەبی، بریکاری وەزیری پێشووی داراییعێراق لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، "نابێت خەڵک لە خەیاڵاتی ئەوەدا دابنێن کە موچە و گوزەران باشدەبێت،

وتیشی، دەبێت حکومەتی ھەرێم ڕاستی بڵێت کە موچە و گوزەران بەو شێوەیە خەیاڵاتییە باش نابێت، ئەوەشی وترا کە موچە و بودجە باشدەبێت و، کۆی گشتیی لە بەغداوە دەنێردرێت، وانییە و ھەتا ئێستا دیارنییە کە ئەو بڕە پارەیەی کە دانراوە لە بەغداوە بێت چەنێکە بە وردی.

فازیل نەبی ئاماژەی بەوەشکرد، پەرلەمانتارە کوردەکان لە بەغدا ئەو دەسەڵاتەیان نییە کە بە تەواوەتی دەستکاریی بودجە بکەن.

بریکاری وەزیری پێشوی عێراق وتیشی، بەپێی بودجەی عێراق ھەرگیز بڕی ٥٢٤ ملیۆن دۆلار نانێرێت ئەگەر ھەرێم نەوت ڕادەستی حکومەتی عێراق نەکات وەک ئەوەی پێشتر ھەندێک لە پەرلەمانتارەکان وتیان، بە ڕای من گرفت ڕوودەدا لە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراقدا، بۆیە زووە باسی کۆتایی پاشەکەوتی موچە بکەین لە ھەرێم."



PM:10:30:28/02/2019