پۆلیسی پارێزگای ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا لە نزیک ناحیەی سیروانی سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە دوو کەس برینداربوون و شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانیش بێسەروشێون بووە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە رایگەیاند، ، لەنزیک ناحیەی سیروان لەئەنجامی ڕوداوێکی ھاتوچۆ لەنێوان دوو ئوتومبێلدا روویدا.
ئەوەشهاتووە، لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا دووھاوڵاتی بریندار بوون و شوفێری یەکێک لە ئوتومبیلەکان بەھۆی ھاتنی ئاوێکی زوری باراناوی ئەمشەوە بێسەروشوێن بووە.
لە بەسێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێسادا تیمەکانی پۆلیس و شارەوانی و ھاتوچۆ وھاوڵاتیانی ناوچەکە بەدوای شۆفیرە ونبووەکەدا دەگەڕێن.
پلیسی هەڵەبجە ئەوەشی خستووەتەڕوو، یەکێک لەبریندارەکان لەبەر سەختی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕوداوەکەش بەردەوامە.