حزبی دیموکراتی کوردستان ئاماری لەسێدارە دراوەکانی رادەگەیەنێت

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، ئاماری ئەندامانی تێرۆرکراوی خۆی لە سەرەتایی هاتنە سەرکاری حکوومەتی ئێران تا ئێستە بڵاوکردەوە.

لە ئامارێکدا کە لەلایەن حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بڵاوکراوەتەوە،تیایدا لیستی ناوی ٣٤٢ ئەندامی ئەو حزبە هاتووە، کە لە لایەن ئورگانەکانی ئەمنییەتی– نیزامی حکوومەتی ئێرانەوە لە کوردستانی ئێران، هەرێمی کوردستان و ئەوروپا تیرۆر کراون و، تیرۆرەکەش لە ساڵی ٥٩ دەستی پێ کردووە و یەکەمین قوربانیش "سەرگورد عەباسی" ئەندامی ڕێبەری حیزبی دێموکرات بووە.

ئاژانسی هەواڵی کوردپا لە زاری محەممەد ساحیبی، بەرپرسی دەزگای ئەمنییەتی حیزبی دیموکرات بڵاویکردەوە، كۆماری ئێسلامی چەندین دەزگای ئەمنیەتی جۆراوجۆری هەیە، هەریەك لەو دەزگایانە كە دەرفەتیان بۆ ڕەخسابێت كاری تێرۆریان كردووە. زۆر جار هەبووە كە چەند دەزگا بە هاوكاریی یەكدی كردەوەیەكی تێروریستیان ئەنجام داوە. بەپێی هەڵكەوتی شوێنی تێرۆرەكە ئورگانە پێوەندیدارەكان كاری تێرۆرەكەیان ئەنجام داوە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە زۆربەی كارە تێرۆریستیەكانی نێوخۆی ئێران لە لایەن وەزارەتی ئێتلاعات بەرێوە براوە و تێرۆرەكانی دەرەوەی سنوور سپای پاسدارانیش لە ڕێگای قەرارگاكان و پاش دروستبوونی هێزی قودس لە ڕێگای هێزی قودس و ئێتلاعاتی سپا ئەنجامی دەدات.

هەروەها وتی، هەر چەند وەك بەڕێوەبردنی تێرۆرەكان لە ئەستۆی ئەو دەزگا نیزامی و ئەمنییەتییانەدایە، بەڵام بەشێك لە تێرۆرەكان كۆمیتەی هاوبەشیان هەیە كە ئورگانی جۆراوجۆری تێدایە، وەك: ئێتلاعات، سپای پاسداران، ئورگانەكانی بەناو دیپلۆماسی وەك باڵویزخانە و كونسوگەرییەكان و .....هتد كە هەر یەك لەو ئورگانانە بۆ بە ئەنجامگەیاندنی تێرۆرەكان. ئەركێكیان پێ سپێردراوە".

محەممەد ساحیبی لە وڵامی ئەم پرسیارەدا ئایا حکوومەتی ئێران، وەکوو ساڵانی پێشوو دڕیژه بە تێرۆری ئەندامانی حیزب دەدا، یان تاکتیکی نوێ گرتووەتە پێشوتی " كۆماری ئێسلامی وەك ڕێژیمێكی تێرۆریست و پاڵپشتی تێرۆریزم لە ڕووی فكرییەوە بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتەكانی باوری بە تێرۆر هەیە. هەر بۆیە هیچ كات لە تێرۆری دژبەرانی خۆی و بەتایبەت كادر و پێشمەرگەی حیزبی دیمۆكرات سڵی نەكردووە و ئەو سیاسەتەی هیچ گۆڕانێكی بەسەردا نەهاتووە. هەر كات كە شەرایەتی زەمانی و مەكانی گونجاو بووبێت تێرۆری كردووە. ئەوەی لە دەستی هاتووە كردوویەتی و ئەو كاتانەش كە نەیكردووە، نەیتوانیوە نەك ئەوەی نەیكات.

ئەو بەرپرسەی دیموکرات باسی لەوەشکردووە،  شەرایەتی ئێستای كۆماری ئێسلامی ئێران لە نێوخۆ و دەرەوەی ئێران ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپتربوون دەڕوات و زیاتر هەست بە مەترسی دەكات. هەر بۆیە كۆمیتەیەكی نوێیان لە چەند ئۆرگان پێك هێناوە، كە تایبەت بە تێرۆری دژبەران لە شكڵ و شێوەی جۆراوجۆردایە ئەوەندەی بۆی بكرێت كاری تێرۆریستی پەرە پێ دەدات".





PM:01:12:02/03/2019