لە رێگا سنورییەكانی نێوان رۆژهەڵاتی كوردستان و باكوری كوردستان، دوو كۆڵبەری دیكە لە سەرما رەق بوونەوە و گیانی لەدەستدا.
ئاژانسی كۆڵبەرنیوز، بڵاویکردەوە" لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا چەند كەسێك لە كۆڵبەران لە سەر سنوورەكانی نێوان باكور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە ناوچە سنووریەكانی چاڵدێران لەژێر بەفر و ڕنوودا مابوونەوە، بە هۆی سەرماوە دووانیان گیانیان لەدەستدا و یەكێكیش گەیەندراوەتە نەخۆشخانە".
ئاژانسەكە ئەوەش دەخاتە روو " ئەو دوو كۆڵبەرەی گیانیان لەدەستداوە خەڵكی گوندی عیسا گولیك سەربە شاری چاڵدێران-ن، ناوەكانیان بەو شێوەیە؛ تاهیر ئەدیبی و فەرهاد نەقشی كە تەمەنی ٢١ ساڵە، هەروەها ئەو كۆڵبەرەی بەهۆی سەماوە زیانی پێگەیشتووە ناوی بەهزاد خەلیلی-یە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شاری چاڵدێران لە سنووری پارێزگای ئورمیە-ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان".