نرخی تمەن دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ ٣ی ئازار وەک چەند رۆژی رابردوو نرخی تمەنی ئێرانی لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆوە بینی، بەلآم دراوەکانی تر تا رادەیەک جۆرە جێگیریەکیان پێوە دیارە.

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر لە بازاڕی دراوی سلێمانی بە سپی راگەیاند " ئەمڕۆ نرخی تمەنی ئێرانی بەراورد بە دوێنێ ١٠٠ دینار دابەزیووە، دوێنی نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٩ هەزارو ٢٥٠ دینار بوو، ئەمڕۆ بە ٩ هەزارو ١٥٠ دینارە.

ئەوە لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٠ هەزارو ٢٥٠ دینار بوو.

ئیەمڕۆ نرخی دراوە بیانییەکان بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٦ هەزارو ٣٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٧ هەزارو ٢٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٢ هەزارو ٢٠٠ دینارە.




AM:10:00:03/03/2019