پاش كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەی مەسعود بارزانی و كۆسرەت ڕەسوڵ لە ئێستادا مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆبونەوەدایە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی" كەوتووە كەمێك پێش ئێستا، كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بەسەرپەشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی لە هەولێر دەستپێكردووە كە تایبەتە بە تاووتوێكردنی كۆبوونەوەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆی نێوان مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان دوای كۆبوونەوەكە مەكتەبی سیاسی یەكێتی راگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوه و رۆژی كۆبوونەوەی باڵای نێوان هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی دیاریدەكات.
زیاتر لە پێنج مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچووە و تا ئێستا یەكێتی و پارتی نەگەشتونەتە لێكتێگەشتنێكی هاوبەش بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم و پرسەكانی كەركوك و بەغدا.