ئەندامێکی دەستەی بەڕێوبەرایەتی پەکەکە داوای پشتگیریکردن دەکات لە هاوپەیمانێتی نێوان هەدەپە و پارتەکانی باکووری کوردستان.
موراد قەرەیلان ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بەپێویستیزانی پشتگیری لە هاوپەیمانێتی نێوان هەدەپە و پارتەکانی باکووری کوردستان هەبێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا قورەیلان داواشی له پارتەکانی باکووری کوردستان كرد، کە لە بەرامبەر پرسەکان یهكدهنگ و یەکهەڵوێست بن.
بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا هەدەپە و حەوت پارت و کۆمەڵەی باکووری کوردستان هاوپەیمانێتیەکیان پێکهێناوە، هەریەک لە پاک، پەسەکە و هاکپاریش بە کاندیدی سەربەخۆ بەشداریان لە پرۆسەکە کردووە.