ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی ناوەرۆکی ڕێكه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئاشكراده‌كات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه".
خه‌سره‌و گۆران ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی ڕایگه‌یاند، پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئه‌وله‌ویاتی ڕێكه‌وتنه سیاسیه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتیی و پارتیه كه 18 خاڵ له‌خۆده‌گرێت، ده‌ڵێت "چونكه ئه‌وانی دیكه كاری ده‌وێت، بۆ نمونه بۆ كه‌ركوك كاری ده‌وێت هه‌م له‌ناوخۆی كه‌ركوك و له‌گه‌ڵ به‌غداو له‌ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش له‌نێوان پارته سیاسیه‌كانی كه‌ركوك، بۆیه پێكهێنانی حكومه‌ت له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه".
وتیشی "ڕاسته كه‌ركوك گرێ كوێره‌كه‌بوو به‌سترابۆوه به‌حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كه‌ی كاك مه‌سعودیش له‌گه‌ڵ وه‌فدی یه‌كێتیی ئه‌و گرێكوێره‌یه‌ی كرده‌وه".
سه‌باره‌ت به‌په‌رله‌مانیش، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی جه‌ختیكرده‌وه، "پێش هه‌موشتێك ده‌بێت براده‌رانی یه‌كێتیی به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ن، چونكه له‌وێوه هه‌موو كاره‌كان ده‌ستپێده‌كات".
ئەو ئەندامەی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌باره‌ی كاندیدی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكیشه‌وه، له‌و چاوپێكه‌وتنه‌یدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت:"ڕه‌نگه جارێ یه‌كلانه‌كرابێته‌وه، یاخود خودی یه‌كێتیش یه‌كلایی نه‌كردبێته‌وه، به‌ڵام پارێزگاره كورده‌كه‌ی كه‌ركوك به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردولابێت واته به‌دڵی یه‌كێتی و پارتیش بێت".
خه‌سره‌و گۆران ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، پارتی و یه‌كێتی ئالیه‌تێكیان داناوه بۆ دیاریكردنی كاندیدێك بۆ وه‌زاره‌تی داد.