شارەوانی هەولێر رێگایەکی سەرەکی دادەخات

شارەوانی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، بەهۆی قیرتاوكاردنی شه‌قامی 100 مه‌تری شارەکەوە شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌، لەوشەقامە هاتوچۆ نەکەن رێگای دیكه‌ به‌كاربهێنن.

لە ئاگاداریەکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە، تیایدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی ٣ی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە،"ئاگاداری شوفێرەكان دەکەینەوە، بەیانی رێکەوتی ١٠/٣/٢٠١٩ هەڵمەتی دووبارە قیڕتاوکردنەوەی شەقامی ١٠٠ مەتری لە رێگای کۆیە تا رێگای شەقڵاوە دەستپێدەکات.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەمەبەستی کەمکردنەوەی جەنجالی هاتوچۆ، تا دەتوانن رێگای تر بەکاربهێنن و لە و شەقامە دووربکەونەوە.



PM:05:47:09/03/2019