بەرهەمهێنانی کارەبا لە دوکان دوو هێندە زیاد دەکات

 
بەهۆی بەكارخستەوەی یەكەیەكی دیكەی بەرهەمهێنانی كارەبای دوكـــان ئاستی بەرهەم هێنانی كارەبای دوكـــان بۆ دوو هێندە بەرزدەبێتەوە.

ئەبوبەكر ئەحمەد حەمە ئەمین حەسەن لێپرسراوی تەكنیكی كارۆئاوی دوكــان بە ماڵپەری فەرمی یەكێتیی راگەیاندووە" دوای ماوەیەكی زۆر لەكاركردن خۆشبەختانە دوای نۆژەنكردنەوەو بەكارخستنەوەی یەكەی دوو لە وێستگەكەمان كەوتەوە كار، ئەمەش وایكردوە بەرهەمهێنان لە 70 مێگاوات كارەباوە بەرزببێتەوە بۆ 140 مێگاوات، بەمەش  ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبای دوكـــان بۆ دوو هێندە زیاددەكات".

لێپرسراوی تەكنیكی كارۆئاوی دوكــان ئاماژە بەوە دەکات، وێستگەی كارۆ ئاوی دوكـــان زیاتر لە نیو سەدەیە دروستكراوە لەپێنج یەكەی كارەبا پێكهاتووە گەر هەمویان كاربكەن چوارسەد مێگاوات كارەبا بەرهەمدێنن.

ئەم پڕۆژەیە بەپڕۆژەیەكی ستراتیژی گرنگی عیراق و هەرێمی كوردستان دادەنرێت، بەڵام لەئێستادا تەنها دوو یەكە كاردەكات و سیانیان كاری نۆژەن كردنەوەیان بۆ دەكرێت.



PM:08:00:09/03/2019