جیاوازی موچە و دەرماڵەی فەرمانبەران لە ساڵی 2014وە خەرج دەكرێتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم نوسراوێكی ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ كردووە و ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە جیاوازی موچە و دەرماڵەی فەرمانبەران لە ساڵی 2014وە خەرج دەكرێتەوە.

لە نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی كە وێنەیەكی دەست "سپی" كەوتووە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، وەزارەتی ناوخۆی ئاگادار كردۆتەوە جیاوازی موچە و دەرماڵەی فەرمانبەران لە ساڵی 2014وە خەرج دەكرێتەوە.

لە نوسراوەكەدا ئەوەش هاتووە كە ئەو جیاوازیانەی بۆ پێش ساڵی 2014 دەگەڕێتەوە بەهۆی بارودۆخی داراییەوە ڕاگیراوە و لە ئێستادا خەرج ناكرێت.




PM:01:45:10/03/2019