دوو گەنجی نزیک تەڤگەر دوای شەش رۆژ بێسەروشوێنکردن ئازاد کران

ئەو دوو ئەندامەی ڕێکخراوی ژیانەوەی گەنجان، کە ماوەی شەش ڕۆژ بوو بێشەروشوێن بوو، ئازادکران.

رۆژنیوز میدیا نزیک تەڤگەری ئازادی بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە هەر یەک لە "گۆران ئەکرەم ئەمین و کاروان عەلی جوامێر" ئازادکران، کە ماوەی شەش ڕۆژ بوو لە سنوری ڕانیە بێسەروشوێن بوون.

ئەو دوو گەنجە ئەندامی ڕێکخراوی ژیانەوەی گەنجان بوون و لە ڕۆژی ٧ی ئازارەوە لە لایەن ئاسایشەوە دەستگیرکرابوون.

گۆران ئەکرەم، یەکێک لە ئازادکراوەکان بەو میدیایە راگەیاندووە" لە سنوری ڕانیە ویستمان سەردانی ناوچەیەک بکەین، بەڵام لە بازگەیەک لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ناسنامەدا دەستگیرکراین، بەڵام ئەمڕۆ ئازادکراین".




PM:11:56:13/03/2019