فراکسیۆنە کوردیەکان لەپەرلەمانی عێراق لەسەر کەرکوک یەک هەڵوێستن، بەبێ بەشداری نەوەی نوێ لەو کۆبوونەوەیەدا کە جێگری پەرمان بۆ فراکسیۆنە کوردستانیەکانی رێکخستبوو.
نووسینگەی راگەیاندنی د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای گەیاند، ئەمڕۆ د.بەشیر حەداد لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنە كوردەكانی پەرلەمانی عێراق كۆبووەتەوە و لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی چەند پرسێكی تایبەت بە فراكسیۆنە كوردستانییەكان كراوە.
بەپێی راگەیەنراوی نووسینگەی راگەیاندنی د.بەشیر حەداد، هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن یەكێك بوو لەو خاڵانەی كە جێگری پەرلەمانی عێراق بە خاڵێكی رژدی ناوبرد و داوای كرد كۆ دەنگی فراكسیۆنەكانی لەسەر بێت و زۆربەی فراكسیۆنەكانی كورد لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ ئەو بۆچوونەبوون كە كورد بە یەك لیست بەشدار بێت لە هەڵبژاردنەكان لە كەركووك.
لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا هاتووە، دەستنیشانكردنی لیژنەكانی پەرلەمان و سەرۆكی لیژنەكان بۆ ئەوەی بەپێی ئەو رێژەیەی كە لە پەرلەمانی عێراق بۆ كورد دانراوە بە ڕاوێژ لەگەڵ فراكسیۆنەكان كاری لەسەر بكرێت و بەپێی ڕێژەی كورسییەكان ئەو دابەشكارییە لە نێو فراكسیۆنەكاندا دابەش بكرێت.
وەك لە راگەیەنراوەكەدا ڕوونكراوەتەوە كە لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی كە هەموو فراكسیۆنەكان بەیەكەوە سەردانی ناوچەكانی مادەی 140 بكەن، بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری دیموگرافیای ناوچەكە بن و بەشێكی تری قسەكانیان لەسەر هاوئاهەنگی نێوان فراكسیۆنەكان بوو، لەكاتی پێوەندی لەگەڵ لایەنە عێراقییەكانی تر، بۆ ئەوەی قەبارەی كورد لە بەغدا حساب بۆكراو بێت.