لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێك گۆشتى به‌ستوودا ده‌گرێت. و زانیاری لەبارەیەوە ئاشکرادەکات.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند "له ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه به‌رده‌وامه‌كان، لیژنه‌ی (یه‌ك) له فولكه‌ی مامه ریشه‌ی ناوشاری سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر (100) كیلۆ گۆشتی هاورده‌كراوی به‌ستوودا گرت كه خاوه‌نه‌كه‌ی خاوی كردبووه‌وه و به‌نیازبووه به نرخی فرێش به هاوڵاتیانى بفرۆشێت".
ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌و گۆشته‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه لێبڵی به‌سه‌ره‌وه نه‌بووه و خاوكرابووه‌وه و له ناو عه‌لاگه و زه‌رفی گه‌وره له‌سه‌ر شۆسته‌ی دووكانێكی داخراو دانرابوو، تا به نرخی گۆشتی خۆماڵی به هاوڵاتیانی بفرۆشێت".
گۆران قادر، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر گۆشته‌كه‌دا گیراوه و ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كراوه بۆ له‌ناوبردن، هه‌روه‌ها ئه‌و پێداویستیانه‌ی به‌كاریهێناوه، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوده‌برێت".
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى داواشى له هاوڵاتیان كرد "له كاتی كڕین و بازاڕكردندا دڵنیابنه‌وه له سه‌لامه‌تی ئه‌و خۆراك و ماددانه‌ی ده‌یكڕن و به‌كاریده‌هێنن، له كاتى هه‌بوونی گومان له هه‌ر كاڵا و شمه‌كێك په‌یوه‌ندی به ژماره (07708677777) بكه‌ن".