هێزێکی چەکدار ڕێگای سماقوڵی داخست

هێزێکى زۆری چەکداری لەسەر ڕێگای سماقوڵی بڵاوەی پێکراوە و ڕێگاکەشیان بە ڕووی هاوڵاتیاندا داخستووە.

میدیای ئێن ئاڕتی بڵاویکردەوە لە ئێستادا  لەلایەن ئەو هێزەوە ڕێگاکە داخراوە و ڕێگە بە کەس نادەن تێپەرێت و تیمەکانی حکومەتیش تەنها دوو ئامێر کە شۆفڵێک و بیلدۆزەرێکە هێناویانەتە سەر ڕێگاکە و بەڵام کار ناکەن.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت ، ئەمشەو چەند ئۆتۆمبێل و پێداویستیەکەی نەوەی نوێ بە مەبەستى چاککردنى ڕێگاکە بۆ نزیک بەنداوى سماقوڵى نێردران، هێزێکى چەکدار ڕێگرى لە ئەو کەلوپەل و ئۆتۆمبێلانە کرد و گەڕاندیانەوە.

 شۆفێرى ئۆتۆمبێلێک کە شیشی بارکردبوو ڕایگەیاندووە هێزێکى ئەمنى لە نزیک بەنداوەکە بڵاوەیان پێکراوە و ڕێگرى لە ئۆتۆمبێلەکان کراوە   و چەند کەلوپەلێکیشی لێسەنراوە.


 



AM:08:25:19/03/2019