بڕیارە سبەی یەک شەممە ٢٤ ی ئازار هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە هاوینەهەواری پیرمام لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەت کۆببنەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سپی راگەیاند کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی پێشنیاری دابەشکردنی پۆستەکانە کە لەلایەن لیژنە نوێکەی دانوستانکاری یەکێتی یەوە لە کۆبوونەوەی پێش نەورزۆ لە سلێمانی خستوویەتە روو.
شاندی کۆبوونەوەکە، شاندە نوێکەی هەردوو لایە کە لەلایەن کەمال کەرکوک و عیماد ئەحمەد ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەردوولاوە سەرۆکایەتی دەکرێت و ئەندامەکانی شاندەکەی پارتی پێکهاتوون: لە كاكهمین نهجاڕ، هێمن ههورامی، دڵشاد شههاب، عهلی حوسێن، عهلی عهونی و فرسهت سۆفی یە، هەرچی یەکێتییە وەفدەکەی پێکهاتووە لە رهفعهت عهبدوڵڵا، باڤڵ تاڵهبانی، شاڵاو كۆسرهت، عهدنان حهمهی مینا، لاهور تاڵهبانی و لهتیف شێخ عومهر.
هەفتەی پێشوو وەفدی یەکێتی پێشنیاری کردبوو کە پۆستەکانی هەر سێ دەستە باڵاکەی هەرێم( سەرۆکایەتی هەرێم، حکومەتی هەرێم، پەرلەمانی کوردستان) بەپێی خاڵبەندی دابەشبکرێت.
هاوکات پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی پارتی سەرقاڵی ئامادەکردنی پرۆژەی هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمە کە پارتی دەیەوێت ئەگەر بەبێ یەکێتیش بێت، بە پەلە لە پەرلەمان ئەو یاسایە تێپەڕێنرێت.