وەزارەتی دارایی بڕیار دەدات ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی مۆڵه‌تی بێ مووچه‌یان وه‌رگرتووه، سه‌رپشكن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كانیان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم بەماڵپەڕی فەرمی یەکێتی ڕاگه‌یاندووه": دوابه‌دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی مۆڵه‌تی بێ مووچه‌یان وه‌رگرتووه، ده‌توانن پێش كۆتایی مۆڵه‌ته‌كه‌یان، بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ركاره‌كانیان و مۆڵه‌ته‌كه‌یان بپچڕێنن".
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاشكرایكردووه، بڕیاره‌كه ته‌نها مامۆستایان ناگرێته‌وه له ئێستادا، چونكه به‌پێی رێنمایی، له وه‌زری دووه‌می ساڵی خوێندندا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مۆڵه‌ته‌كانی (دایكایه‌تی و بێ موچه) هه‌ڵناوه‌شێته‌وه.
لە سەردەمی سیستەمی پاشەکەوتی مووچەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە فەرمانبەران لەبەر کەمی مووچە، مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرت، کە ئێستا دۆخەکە ئاسایی بۆتەوە فەرمانبەران دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.