وەزارەتی ناوخۆ فۆرمی قەدەغەی کاری شۆفێری تەکسی بە کارمەندانی پڕ دەکاتەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان فۆرم بە کارمەند و ئەفسەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ پر دەکاتەوە بۆ ئەوەی لە مانگی حوزەیرانەوە کاری شۆفێری تەکسی نەکەن.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم فۆرمێکی بڵاوکردوە و لە فۆرمەکەدا داوای زانیاری کەسی دەکات و لە کۆتای فۆرمەکەدا نوسراوە '' بەڵێن دەدەم کاری شۆفێری تەکسی ناکەم لە  ١ی ٦ی ٢٠١٩، بە پێچەوانەوە بەرپرسیارم بەرامبەر یاسا '' .

پێشتر وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بریاریدا سەرجەم فەرمانبەران و ئەفسەران و کارمەندانی ئاسایسی ناوخۆ جگە لە پلە حەوت و هەشت، کاری شۆفێری تەکسیان لێ قەدەغە بکرێت.



PM:12:44:25/03/2019