بۆ تاوتوێکردنی دواین کۆبوونەوەی وەفدی پارتی و یەکێتی کە دوێنی لە پیرمام کۆبوونەوە، ئەمرۆ مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی کۆبووەوە، بەلام هیچ راگەیاندنێکی فەرمی بڵاونەکرایەوە.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 25ی ئازار كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی كۆتایی هات و تێیدا ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی پێشووی هه‌ردوو وه‌فدی یه‌كێتی و پارتی گفتوگۆیان له‌باره‌وه كراوه.
هەروەها تاوتوێی گۆڕانكارییه‌كانی هه‌رێم و ناوچه‌كه و پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم تاوتوێكراوه.
پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێشخستنی بەرنامەی خۆی تا ئێستا بەبێ یەکێتی کە هەموارکردنی یاسای سەرۆکایەتی و هەرێم هەڵبژاردنیەتی بەردەوامە.