ئیدارەی راپەڕین ئاگاداریەک ئاڕاستەی دانیشتوانی ئەو گوندانە دەکات، کە نزیکن لە ڕێڕەوی ئاوی زێی بچووکەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە تیایدا ئیدارەی راپەڕین ئاماژە بەوەدەکات، ب ەپێی زانیارییەکان بەهۆی پڕبوونی بەنداوەکانیان، کۆماری ئیسلامی ئێران بەنیازە ڕێژەیەکی زۆر ئاو بەربداتەوە.
ئیدارەی راپەڕین داواش لە دانیشتوانی ئەو گوندانە دەکات، کە نزیکن لە ڕێڕەوی ئاوی زێی بچووک خۆیان بەدوور بگرن لە نزیک بوونەوە لە لێواری زێیەکە تاوەکوو دووربن لە ڕووداوی نەخوازراو.